( دایه! بابه له کوێیه؟ )
خانوو کز و خه‌مینه سڕ و کڕ و بێ تینه
ژینی ژنێ هه‌ر شینه
ده‌نگێک وا له گوێیدایه: بابه‌م له کوێیه دایه؟
*****
ژیان ره‌شی پۆشیوه ره‌شی دنیای ته‌نیوه
خوێنی خۆشی مه‌ییوه
ده‌نگێک وا له گوێیدایه: بابه‌م له کوێیه دایه؟
*****
خێزانێک هه‌ڵپژاوه ئه‌وین زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه
زاری شادی دووراوه
ده‌نگێک وا له گوێیدایه: بابه‌م له کوێیه دایه؟
*****
کۆڵان پڕ له منداڵه هه‌رایه و قرموقاڵه
له‌م لاوه کپی زاڵه
ده‌نگێک وا له گوێیدایه: بابه‌م له کوێیه دایه؟
*****
ئه‌سرینی لێ نابڕێ ساوای له باوه‌ش ده‌گرێ
سه‌رگۆنای زه‌ردی ده‌سڕێ
ده‌نگێک وا له گوێیدایه: بابه‌م له کوێیه دایه؟
*****
دایه ئۆقره‌ی بڕاوه منداڵ چاوه‌ڕێ ماوه
ئاخر چۆن بڵێ باوکی له سێداره دراوه؟!
******
****
هیوا هه‌وێنی ژینه ئاسۆی خه‌بات به‌رینه
وره‌ی دایک به تینه
گوڕینێک1 له گوێیدایه: تۆڵه‌ی ده‌ستێنم دایه!
****************
(ئاسۆی سنه –2010)
1. گوڕین: گوڕه ، ده‌نگی زۆر به‌رز و به‌قه‌و











