چالاکی کورد 'ڕه‌حیم ڕه‌شی' خه‌ڵکی گوندی "ئاڵبڵاغی" مه‌هاباد، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی گوشاره‌کان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی، له زیندانی مه‌هاباددا مانی له‌خواردن گرتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ری هه‌رانا، 'ڕه‌حیم ڕه‌شی' له 28ی پوشپه‌ڕ، به‌رامبه‌ر به 19ی جولای، له گوندی "ئاڵبڵاغی" سه‌ر به شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕژیمه‌وه ده‌ستگیرکرا و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره کرا. یه‌ک ڕۆژ دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی، ده‌ستیداوه‌ته مانگرتن که تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی هه‌رانا، ئه‌و چالاکه کورده،پێشتریش چه‌ندین جار قۆڵبه‌ست کراوه و چه‌ندین جاریش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئتلاعاتی مه‌هاباده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه











