
ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ،له دژی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان 'پژاک'. ڕژێم سه‌ره‌تا ئاگری له دارستانه‌کانی مه‌ریوان به‌رداو دواتر ده‌ستیکرد به به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن.
سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه، بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ره‌که لێدوانێکی دا. به‌پێی لێدوانه‌که، سوپای پاسداران له ڕێکه‌وتی 24 ی جولای، واتا سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سنووری مه‌ریوان له‌ناوچه‌ی به‌رده ڕه‌شه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێک ده‌کات, له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شه‌ڕ له‌نێوان گه‌ریلاکانی پژاک و سوپای پاسداران ڕوو ده‌دات. له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رهه‌نگێک و پاسدارێک ده‌کوژرێن و چوار سه‌ربازی تریش بریندار ده‌بن.
بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ره‌که هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت ،که له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌ریلایه‌کیان گیانی له‌ده‌ست داوه که له ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.











